مژدەیەک بۆ نووسەرانی کوردستان؛ ناسنامە بۆ کتێبەکانتان وەربگرن و لە هەموو دنیادا بڵاوی بکەنەوە.

ژمارەی پێوانەییی نێودەوڵەتیی کتێب (ژپنک) ژمارەیەکی تاکە و ژمارەی ناسنامەی کتێبە. ساڵی 1970 دامەزراوە و ساڵی 1972 دەستی بەکار کردووە. یەکێکە لەو سیستەمە نێودەوڵەتییانە کە خوێنەران لە ڕێگای ئەم ژمارە تاکەوە دەتوانن زانیاری لەسەر ئەو کتێبە بەدەست بهێنێنن. هەر کتێبێک ژمارەیەک وەردەگرێت و ئەو ژمارەیەی بە کتێبێک درا چیدی وەک مۆرک و ناسنامەی ئەو کتێبە دەمێنێتەوە.

لە وڵاتی سوید ژپنک بێ‌بەرامبەر دەدرێت، بەڵام بۆ تۆمارکرانی هەر بەرهەمێک پێویستە 7 بەرگ بنێردرێت بۆ 7 کتێبخانەی سەرەکیی ئەو وڵاتە.

وێڕای ئەوەی کە وڵاتی سوید کۆمەڵێکی زۆر کوردی لێ نیشتەجێیە و لە دنیای ئەوڕۆدا و بەپێی پێشکەوتنی تەکنۆلۆجیا و ژیری دەستکرد، چاپ و بڵاوکردنەوەی بەرهەمی کوردی و تۆمارکردنیان لە کتێبخانەکان لە ئەورووپا بەگشتی و وڵاتی سوید بەتایبەتی دەتوانێت هەنگاوێکی زۆر کاریگەر بێت و یارمەتیی خوێنەران و لێکۆڵەران بدات. کەوابوو چاپ و بڵاوکردنەوەی بەرهەمی کوردی لەم وڵاتانە هەنگاوێکی گەورە دەبێت بۆ داهاتوو.

بەڵام لە هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بوونی وەزارەتی پێوەندیدار (وەزارەتی ڕۆشنبیری) و کۆمەڵێک دەزگا و لایەنی بەرپرسی ئەم جۆرە بوارانە، ھیچ ھەوڵێک بۆ دەستەبەرکردنی ژپنک یان ISBN بۆ کتێبی کوردی نەدراوە و تەنیا ژمارەی سپاردنی کتێب لە بەڕێوەبەرایەتیی چاپ و بڵاوکردنەوەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیری بە شێوەی ناوخۆ تۆمار دەکرێت.

ئێستا دەتوانین مژدەی دامەزرانی نوێنەرایەتیی 49کتێب لە باشووری کوردستان بدەین و ئامادەییی خۆمان دەربڕین بۆ پێدانی ئەم ژمارەیە بۆ هەموو ئەو بەرهەمانەی لە کوردستان چاپ دەکرێن. وەک پێشتر وترا، وەرگرتنی ژپنک لە سوید بێ‌بەرامبەرە و تەنیا ئەرکێک کە دەکەوێتە سەرشانی نووسەر و ناوەندەکانی چاپی کتێب لە کوردستان ئەوەیە کە ژمارەیەک لەو کتێبانە بگاتە دەستی ئێمە بۆ تۆمارکردنیان.

لە دوو ڕێگەوە دەکرێت ئەم کتێبانە بگاتە دەستی ئێمە:

١- پێش چاپبوونی کتێبەکان دەتوانن ئەم ژمارە لە ئێمە وەربگرن (تەنیا ناونیشان و ناوی نووسەری پێویستە)، پاش چاپبوون کتێبەکان بۆ ئێمە لە وڵاتی سوید بنێرن.

٢- ئێمە چاپی کتێبەکانتان لە باشوور و ئەورووپا بە نرخێکی گونجاو وەئەستۆ دەگرین و لە باشوور و ڕۆژهەڵات و ئەورووپا بڵاوی دەکەینەوە.

- International Standard Book Number (ISBN) ژپنک
- Unique تاک

📞 پەیوەندی: 07508517724